شەونم
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
1092 بینین
لە عومری کورتی خۆی چاوم گلە تا سەر دەکا شەونم
بە لێوی پێکەنینی خونچە چاوی تەڕ دەکا شەونم
مەکە تۆخوا دەگەڵ وی باسی عومری زۆر درێژ ئەی گوڵ
دڵی سافە، وتەی وا گیانە زوو باوەڕ دەکا شەونم
فریوی هەر هەوەسبازێ مەخۆ ئەی تازەگوڵ ئامان!
سبەینان ئارەزووی یارێکی دی و هاوسەر دەکا شەونم
دەماخی بەرزە گەرچی قەترەیێکی نێو گوڵووکانە
شەو و ڕۆژ ڕوو لە ڕۆژ و مانگ و لای ئەختەر دەکا شەونم
ئەسیری ڕەنگ و بۆ نابن ئەوانەی پاک و دڵ سافن
شەوانە تا بەیانی تاق و تەنیا سەر دەکا شەونم
لە گوڵزارێ کە «کامیلناسناوی ئەدەبی» خونچەیی بیر و خەیاڵ ئەچنێ
لەسەر گوڵ هەر شەرابی ساف و ڕوحپەروەر دەکا شەونم