چرای خانەدان

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  954 بینین
ئەوەند سەرگەرمی دەرد و میحنەت و ئەندووهـ و حیرمانم
نەپەرژام هەر لە لات بم، هەر فیداکەم ڕۆحم و گیانم
بە قوربانت بم و ڕۆحم فیدات بێ، گیانی شیرینم!
لە دەوریشت گەڕێم بۆ دەردی من تۆی مامە! دەرمانم
چرای بۆ خانەدان و جێگەیی فەخر و موباهاتی
خودا حیفزت بکا، مامە ئەمن بۆت قۆچی قوربانم!
وەرە سەرچاوەکەی چاوم، وەکوو جەیحوونی ماڵ کاول
لە سەد جێ ناخودا خنکا بە گێژی وەختی گریانم
«ئیمامیناسناوی ئەدەبی» هەروەکوو دێوانە ڕێگەی چۆڵ و هۆڵی گرت
لە تاو تۆ ئەی بە قوربانت دەبم، من خانەوێرانم!