وەکوو فەرهاد
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
885 مشاهده
بە وتاری وەکوو قەند تووتیی شەککەرشکەنم
بە چپەی خۆش و ورنگ، بولبولی باغ و چەمەنم
بێ موحابانە و پەروا دەگەڕێم و دەگریم
شەمی هەر کۆڕم و پەروانەیی هەر ئەنجومەنم
گەنجی تەبعم کە لەنێو کونجی دڵا دیوەتەوە
هەمە سەرمایە، شوکور خاوەنی بەیتولحەزەنم
لە ژیان گەر نییە بەند دەستی شکاوم، چاوم!
چاوەڕێی خوێندنی یاسین و بڕینی کەفەنم
وەکوو فەرهادشخصی بە با چوو هەموو ڕەنج و کارم
بێستوونی خەمی دڵ هەر بە موژان هەڵدەقەنم
سەری خۆی ناوە «ئیمامی»تخلص وەکوو مەجنوونی هەژار
هەر دەڵێ شێتم و ئاوبردەیی دار و دەوەنم