مافی گەل
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
917 مشاهده
لە قازانی خەمتدا هەڵکزاوم
وەکوو قاورمە برژاوم، خوراوم
لەبەر ئەو بەختی سەرسەختی کڵۆڵم
لە یار و ئاشنایان هەڵبڕاوم
بە ئاوری دووری ئاخر بوومە قەقنەس
ئەگەر ڕاستت دەوێ هێز و هەناوم!
بە زیندوویی دەبینم حاڵی مردوو
بە گۆڕەوشاری دووریت هەر نەماوم
وەرن ئەی ئاشنا بۆ دڵ نەواییم!
هەژارێکی کزۆڵەی دڵ شکاوم
ئەرێ ئەی تاوی هاوینی هەژاران!
بکە ڕەحمێ بە سەربەرگی دڕاوم
ئەگەر سەد چەل بە دووریشت بسووتێم
لە دەس نادەم حەقی داگیر کراوم
دەڵێم هەر مافی گەل دەرمانی دەردە
ئەگەر چی من بە جارێکی نەماوم