تەختەی سەرئاو
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
942 مشاهده
سازام بە خودا چابوو لەگەڵ هەر خەم و دەردم
وێستام لە بەرابەر هەموو سەختیم، کە مەردم
دانیشتوو بە هەر دەشت و بیابان وەکوو تۆزم
جارێک کە لە دووی قافڵە هەستم وەکوو گەردم
گا تۆزم و گا گەردم و گا دەردم و گا مەرد
بڕوانە لەگەڵ حادیسە مەردم، بە نەبەردم
بەسراوە هەموو شەشدەری دونیا لە منی زار
لەم تەختەیی سەر ئاوە نەما مۆرەیی نەردم
سەد چەل دڵی «کامیلتخلص» چەڵەمە و تەنگی وەبەر هات
بەو حاڵەوە هەر ماوە، تەماشا دڵی بەردم