تەختەی سەرئاو

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  946 بینین
سازام بە خودا چابوو لەگەڵ هەر خەم و دەردم
وێستام لە بەرابەر هەموو سەختیم، کە مەردم
دانیشتوو بە هەر دەشت و بیابان وەکوو تۆزم
جارێک کە لە دووی قافڵە هەستم وەکوو گەردم
گا تۆزم و گا گەردم و گا دەردم و گا مەرد
بڕوانە لەگەڵ حادیسە مەردم، بە نەبەردم
بەسراوە هەموو شەشدەری دونیا لە منی زار
لەم تەختەیی سەر ئاوە نەما مۆرەیی نەردم
سەد چەل دڵی «کامیلناسناوی ئەدەبی» چەڵەمە و تەنگی وەبەر هات
بەو حاڵەوە هەر ماوە، تەماشا دڵی بەردم