پێ پەستم

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  1012 بینین
وەک قەڵەم داییمەن سیاکارم
بۆیە بەو زولفی تۆوە دڵ بەستم
گەرچی پیرم بە عیشقی تۆ، سەیرە
کەچی جوانە کەلام و هەڵبەستم
چاوەکەم، چاوی تۆ بە وشیاری
دەڕفێنێ دڵم، دەڵێ: مەستم
چوومە باغی گوڵان و لێی کەوتم
وەک جلە، بێ سەدا و پێ پەستم
بەڵکوو تۆ بێیتە باغ بە سەر مندا
ڕابری؛ بۆیە مات و بێ هەستم
بە ڕەقیبی سەگم بڵێ بەس بێ؛
هێندە هات ئەو لە دووم، لە پێی خستم
دەچمە کێوان دەڵێم منم مەجنوون
وێڵی مەعشووقەیێکی ژێردەستم
وەکوو چۆن «قەیسکەس»ی کردە ماڵوێران
ئەمنی خست لە پێ کە هەڵنەستم
بمکوژێ و بمبڕێ بە خەنجەر و شیر
وەک «ئیمامیناسناوی ئەدەبی» لە پێشی ڕاوەستم