پێ پەستم
از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
1 دقیقه
981 مشاهده
وەک قەڵەم داییمەن سیاکارم
بۆیە بەو زولفی تۆوە دڵ بەستم
گەرچی پیرم بە عیشقی تۆ، سەیرە
کەچی جوانە کەلام و هەڵبەستم
چاوەکەم، چاوی تۆ بە وشیاری
دەڕفێنێ دڵم، دەڵێ: مەستم
چوومە باغی گوڵان و لێی کەوتم
وەک جلە، بێ سەدا و پێ پەستم
بەڵکوو تۆ بێیتە باغ بە سەر مندا
ڕابری؛ بۆیە مات و بێ هەستم
بە ڕەقیبی سەگم بڵێ بەس بێ؛
هێندە هات ئەو لە دووم، لە پێی خستم
دەچمە کێوان دەڵێم منم مەجنوون
وێڵی مەعشووقەیێکی ژێردەستم
وەکوو چۆن «قەیسشخص»ی کردە ماڵوێران
ئەمنی خست لە پێ کە هەڵنەستم
بمکوژێ و بمبڕێ بە خەنجەر و شیر
وەک «ئیمامیتخلص» لە پێشی ڕاوەستم