بەرگی عیشق

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  281 مشاهده
کراسی عیشقی تۆ دڵی لێ کڕیم
خەیاتی ئەزەل بە بەژنی بڕیم
بۆیە گەردەنم هاتیتە ئەژنۆ
پەنجەی خوێناویت یەخەی دادڕیم
هەرچەندە ویستم نەیکەمە بەر خۆ
ئیرادە وا بوو بە ملیدا بڕیم
شەرتیشت وا بوو نەمکەی ڕەنجەڕۆ
کەچی بۆ شاخ و دەریات هەڵبڕیم
وێنەم لە دیارت جوانیی تۆی دەگۆ
لە چەرخی ڕوومەت بۆ ناوت سڕیم
بۆ لێم ناپرسی حاڵم بۆ تۆ گیانە
لە لێوانە و لە ئاخر شەڕیم
سامیتخلص نووسیبوی شەرت و گفتوگۆ
مەرگەوەریش هات هەمووی لێ دڕیم