برۆ و برژانگت
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
429 مشاهده
تیخی مژانت لێ هەڵکێشاوم
شیری ئەبرۆکەت لێ دەرکێشام
گوناهم چییە لە جەرگم دەدەی
خۆشیت دامێ یان مەرگم پێ دەدەی
کاتێکی گوتم دڵم بێتەوە
هەر وەکوو خاکە لەژێر پێتەوە
دڵ هەر ئیی تۆیە ناچێتە لای کەس
هەندەی زیادە هەتا دەڵێی بەس
شەرتە لەژێر پات جارێک نەناڵێ
بیسووتێنی یان دەرکێشی باڵی
کەس ناڵێ چتکرد سامت نەماوە
خاوەنی خۆتی تۆی لا تەواوە