دڵ تۆران
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
528 مشاهده
ئەی دڵە بۆ ڕەنجاوی بە مەکر و نازی چاوی
نەزانی تازە لاوی لەدوای زولفی خاوی
بەند و زنجیرت ئەکا پاشی لەبیرت ئەکا
غەمبار و پیرت ئەکا بۆچی لە خەودا ماوی
کاتێ دڵی لێ ساندی، جەرگی بە چەنگ پساندی
هەینێ دەزانی ماندی بە شاخانیدا داوی
بە چاوان و دوو ئەبرۆی دەتخاتە ناڵین و ڕۆی
هەر بۆ سەیر و کەیفی خۆی ئاگری لە دڵی بەرداوی
سامیتخلص ئەوا وەستاوە لەو مەکر و سیحر و داوە
ئەتۆش خەیاڵت خاوە خۆت باوێیە گەرداوی