خۆشەویست و غەم ڕەوێنم وا لەبۆ لا هاتەوە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  519 مشاهده
خۆشەویست و غەم ڕەوێنم وا لەبۆ لا هاتەوە
هاتە سەر خۆشی غەمم یا هات و دڵ دەرکاتەوە
هاتی دڵ دەرکەی عەزیزم حەپس و زنجیری بکەی
یا لە سێدارەی دەدەی بەو زوڵفەکەی تاتاتەوە
یا بە سالاری مژان و زوڵفی وەک جەیشی فەڕەنگ
دێیە مەیدانی تەپۆیەک بەو هەموو سامانەوە
قەسدی کوشتنی منی فەقیر بۆ دەکەی هەی خوێنڕێژ
پاشی من جا کێ هەیە تا باغی سینەت کاتەوە
پاشی کوشتن وەسیەتت بێ قەبر و تابوتم بکەی
لای سەرینم ڕابوەستە با ڕەقیب بڕواتەوە
کافرەیی مەزهەب مەسیحی یا ئەنیسا بەسیەتی
ئاهی من هاتە ملی تۆ و گەردەنی پاپاتەوە
کەی مەلائیک لێم دەپرسن سامیتخلص ئەعمالت چ بوو
من ئەڵێم لەیلا دەزانێ جوابی باداتەوە