غەم و تاڵیم زۆر لەمێژن، هەتا لەیلا دێ مەمنێژن
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
490 مشاهده
غەم و تاڵیم زۆر لەمێژن، هەتا لەیلا دێ مەمنێژن
با لەیلا بۆ خۆی کفنم کا، قەبرم بە گوڵاوی داڕێژن
وەسیەت بێ بێتە سەرینم، با بۆ خۆی بیدا تەلقینم
بڵێن خۆی گوتی بیبینم، ئێوە و خودا وای پێ بێژن
کفنم بدروی بە زوڵفانی کۆر بکا چاوی حەسوودان
بە عاشقان بێنێ تابوتم هەتا فرمێسکان داڕێژن
بەڵکوو عاشقانی غەمگینت حاڵی منی غەریب ببینن
تا بگریەن لەبۆ سامیتخلص خوێنی ڕەقیبان بڕێژن
خوێنی بەکر مەرگەوەری وەکوو سەی پێمان دەوەڕێ
زین بۆ مەم و مەم بۆ زینە حەسوود لارە کەڕ و گێژن