کوشتمیتی وا بە موژگان چاوەکان و غەمزەکەی
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
457 مشاهده
کوشتمیتی وا بە موژگان چاوەکان و غەمزەکەی
چەند خۆی لێم دادەپۆشی دیارە ڕۆین و لەنجەکەی
خۆی بە سەد بەرگان بگۆڕێ هەر ئەزانم دولبەرە
چاک ئەزانم یاری خۆم و شۆخی کەیف و بەزمەکەی
دڵ کە ڕۆیی هاتە لای تۆ کەوتە ناو داوی زەنەخ
هاتە پێش چاو باغی سینە و شل بوو بەندی سوخمەکەی
بەسیە بێ ڕەحمی هەتاکەی زاڵمەی عاشق کوژە
قاتیلی خوێنڕێژ بناسن دیارە دەست و پەنجەکەی
پێم ئەگۆ من ئەی دڵا چت کرد لە هیجر و دەردی یار
ڕەحمی کانی یار لەگەڵ تۆ پاک ڕۆیی ڕەنجەکەی
دڵ دەڵێ لاشەی بەتاڵی پیری بێ فیکر و نەزان
من لە تۆی چاتر ئەزانم شیرنی لوتف و لەهجەکەی
لەگەڵ منی چەندە خۆشە کیژە کوردی ماهڕوو
ئەو کە سامیتخلص هەر لە دڵدا نابڕێ قەت مەیلەکەی