دڵ پڕ خەمە غەمباری ئەوا بوویتە بەشی من

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  496 مشاهده
دڵ پڕ خەمە غەمباری ئەوا بوویتە بەشی من
جارێ نەبوو دڵ خۆشی لە یاری حەبەشی من
لە زستان و لە پایز لە هاوین و بەهارە
مژدەی نەبوو خۆ با لە جیهەت خونچە گەشی من
ئەو بەختە فڕی ڕووی لە چلا کرد و بزر بوو
نایەتەوە لام تازە ئیتر بەختە ڕەشی من
کردت بە نیشان و نیشانی خەنجەری موژگان
کاری مەکە بیزانی عەدوی دڵ بەخشی من
سامیتخلصت بە زوڵم کوشت و کە وا بێ لە غەریبی
بارت لە ملە نەینێژی بە خۆت کە لەشی من