عومرم ڕۆیی بەتاڵان هەر غەمخواری و گریانە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  297 مشاهده
عومرم ڕۆیی بەتاڵان هەر غەمخواری و گریانە
دائیم لەگەڵ یەک زیزین لەگەڵ چەرخی زەمانە
ڕۆژم وەک شەوە بێهۆش شەویشم هەر ناڵینە
بە چەشنی هاوڕێی بولبول عەشقی خونچەی گوڵانە
لە دونیا هەر دەناڵم لە حەسرەت ڕووی لەیلایێ
ئێستا بە من چی مەئوا پڕ لە حۆری و غیلمانە
خۆم دڵی خۆم دەداوە دڵ دەیگۆ تۆ مەجنوونی
بەهاری هیجران وا هات غەم دێ لەسەر غەمانە
وەختی سەر بڕینت هات خەڵاتت قوربانییە
ڕازیمە لەیلا بیڵێ بەڵا فیتنەی شەیتانە
عاشق دەردی گرانە سامی لە دڵ نامینێ
چەندی پیر بێ ساوایە منداڵی بەر مەمکانە