بەو ئەگریجەی داو بەداوە بۆ تۆیە جەرگم سووتاوە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
398 مشاهده
بەو ئەگریجەی داو بەداوە بۆ تۆیە جەرگم سووتاوە
باوەڕ کە حاڵم نەماوە عەقڵ و هۆشم لێ شێواوە
وەختێ دێ هەڵدینێ چاوان زوڵفی تاتا و دانەی داوان
لە دەست و پێی منی بێ چار بە حەلقە و پێچ پێچ ئاڵاوە
کە ئاڵاوە لە گەردەنم کوژراوی دوو چاوت منم
زوڵفی خاوت بۆ جەللادی حەلقە حەلقە و داو بە داوە
لە حەپس و کەمەندت تا کەی بۆ لای من بۆ مەیل ناکەی
بزانی سامیتخلص کوژراوە لە زیندان و حەپسی ماوە