دەرمانی دەردی دڵی غەمگینی
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
506 مشاهده
دەرمانی دەردی دڵی غەمگینی
وەک پەلک و خونچەی گوڵ یاسەمینی
تۆ لەو عەسرە یوسفی جیهانی
تۆ عەتر و مسکی دەمی خونچانی
ئەتۆ ئارامی بۆ دڵی زارم
بۆ وا بێ ڕەحمی نایێ هاوارم
وا بای بەیانی خونچان دەژێنێ
بۆ چارێ نەبوو بولبول هەستێنێ
چونکی لەگەڵ من هاوڕێی غەمانە
بۆیێ بێ بەشی ئاوی خونچانە
جا وەرە بولبول پێکەوە بناڵین
هەردووک چاوەڕێی بادی شەماڵین
تۆ نامەی خونچە و من خۆم دەیزانم
کەمێکی دەڵێم لەناو دیوانم
تۆ بۆ من بگری و من دەگریم بۆ تۆ
تۆ بڵێ خونچە گوڵ من دەڵێم شەوبۆ
لە باغ و دیوان با حاڵی یەکدی
بکەین بە ئەشعار ناڵین و دەردی
بولبول و سامیتخلص تا بڕینداران
پیشە شینیمە و یادی هەژاران