بەو ئەگریجەی داو بەداوە بۆ تۆیە جەرگم سووتاوە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
395 بینین
بەو ئەگریجەی داو بەداوە بۆ تۆیە جەرگم سووتاوە
باوەڕ کە حاڵم نەماوە عەقڵ و هۆشم لێ شێواوە
وەختێ دێ هەڵدینێ چاوان زوڵفی تاتا و دانەی داوان
لە دەست و پێی منی بێ چار بە حەلقە و پێچ پێچ ئاڵاوە
کە ئاڵاوە لە گەردەنم کوژراوی دوو چاوت منم
زوڵفی خاوت بۆ جەللادی حەلقە حەلقە و داو بە داوە
لە حەپس و کەمەندت تا کەی بۆ لای من بۆ مەیل ناکەی
بزانی سامیناسناوی ئەدەبی کوژراوە لە زیندان و حەپسی ماوە