کەمەر شلی چاو خومارە زوڵفت چین چین دێتە خوارە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  350 مشاهده
کەمەر شلی چاو خومارە زوڵفت چین چین دێتە خوارە
ئاگات لە دڵی من نەماوە کە هاتە لات بەبێ چارە
ئارامی دڵ یاری خۆمە ڕۆم و عەجەم بمکەن لۆمە
ڕاناوەستێ دڵی مەجنوون چونکی قەلبی بڕیندارە
بێ دینی مژەت لێداوم کەمەندی حەلقەی داوداوم
یا وەرە دەردم دەرمان کە یا زوو بمخە سەر سێدارە
بە سامیتخلص دەردت گرانە گەهـ جەللادی و گەهـ لوقمانە
گەهێ خەندە و پێکەنینە گەهێ سالاری تاتارە