ئەی یارەکەی چاو جوانە لە خەو هەڵبستە بەیانە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  294 مشاهده
ئەی یارەکەی چاو جوانە لە خەو هەڵبستە بەیانە
نەسیم هات و موژدەی پێ داوم موژدەی خۆشی و شادمانە
بۆ خۆشی و بۆ شادمانی بۆ ژینێکی کامەرانی
دەست بکەین بە نەغمەخوانی و بچنین گوڵ و گوڵ خونچانە
هەتا کەینێ خەم نۆشینە دەست کەین بە بادە نۆشینە
وا ڕازاوە باغی پڕ گوڵ دێ چریکەی بولبولانە
تا کەینێ گریان و زاری بۆ «سامیتخلص» تا کەی لەباری
تا کەینێ بۆ تۆ بناڵێ و ببتە مەجنوونی دێوانە