زوڵف تاتا و عەنبەرین برۆ کەمانی چاو غەزال
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
580 مشاهده
زوڵف تاتا و عەنبەرین برۆ کەمانی چاو غەزال
ڕۆژ و شەوێ زاریمە پێم بدە موژدەیی ویساڵ
لەشکری زوڵفت بە چین چین وەک لە سەر ڕوو دێتە خوار
جا بە تەعلیم دێتە جۆلان وەختێ دێتن بای شەماڵ
دوو ماری ڕەش پاسەوانی باغی سینەی ئەو دەکا
نەک کەسێک بچنێ لە باغی خونچەکانی زەرد و ئاڵ
ئەو ڕەقیبە وەک سەگی هار جارێ داوە لە من و یار
جارێ سام ناکا لە ئەڵڵا بۆی ڕەوان کاتن زەواڵ