وەرە حەبیبی دولبەری مەی خونچە گوڵی مە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
499 مشاهده
وەرە حەبیبی دولبەری مەی خونچە گوڵی مە
یەک جار قەدەمێکی خانەیی خستە دڵی مە
لە عەکسی ڕەقیبی حەولێتی وەک سەگی هارە
باری غەم و دەرد و کەسەری خستە ملی مە
فەرهادشخصە کە سەبری هەیە بۆ مردنی شیرنشخص
داوی بە کەمەند هاتە سەر و دەست و پەلی مە
عەجەلەی کرد و نەکەی تۆ هەڵبەستی بە سەلبم
وەسیەتە بەڵکوو لەو دەمی نایێ ئەجەلی مە
دەورانیە دەوری هەیە بۆ هەر کەسە دەوری
ئەی بۆچی نەهات خەوتووە ئەو چەرخە شەلی مە
بۆ یاری نییە دەردی حەیاتە لە حەیاتم
خۆشی نەبوو جارێ لە ئومێد و ئەمەلی مە
سامیتخلص هەیە ئەو شیعرە بە زانینی خەمی هات
چ شیرین و تەڕ و دڵگرە ئەو غەزەلی مە