وەرە حەبیبی دولبەری مەی خونچە گوڵی مە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
496 بینین
وەرە حەبیبی دولبەری مەی خونچە گوڵی مە
یەک جار قەدەمێکی خانەیی خستە دڵی مە
لە عەکسی ڕەقیبی حەولێتی وەک سەگی هارە
باری غەم و دەرد و کەسەری خستە ملی مە
فەرهادکەسە کە سەبری هەیە بۆ مردنی شیرنکەس
داوی بە کەمەند هاتە سەر و دەست و پەلی مە
عەجەلەی کرد و نەکەی تۆ هەڵبەستی بە سەلبم
وەسیەتە بەڵکوو لەو دەمی نایێ ئەجەلی مە
دەورانیە دەوری هەیە بۆ هەر کەسە دەوری
ئەی بۆچی نەهات خەوتووە ئەو چەرخە شەلی مە
بۆ یاری نییە دەردی حەیاتە لە حەیاتم
خۆشی نەبوو جارێ لە ئومێد و ئەمەلی مە
سامیناسناوی ئەدەبی هەیە ئەو شیعرە بە زانینی خەمی هات
چ شیرین و تەڕ و دڵگرە ئەو غەزەلی مە