بەم دوو چاوە دڵ سووتاوە چاوەڕێی دوو قەترە ئاوە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  426 بینین
بەم دوو چاوە دڵ سووتاوە چاوەڕێی دوو قەترە ئاوە
قەترەیی لێو ئاوی دوو سێو با بنۆشی تاکوو ماوە
حەپسی داوی زوڵفی خاوی بەندە تا خەو دێتە چاوی
لێت بووە یاغی نەچیە باغی مەنعی کردی تاکوو ماوی
زوڵمە قوربان من پەرێشان پێشکەشت بێتن دڵ و جان
من نەخۆشم غەم دەنۆشم تۆش لەبۆ من ببیە لوقمان
وام ئەزانی یاری جانی هاتە لات دڵ زۆر بە سانی
شەو قەڵاتی بۆ بەراتی دەست لەسەر سینە و مەمانی
وەی کە سامیناسناوی ئەدەبی بێ ئارامی ناڵە ناڵی جەرگی زامی
تازە لەیلی زۆر بێ مەیلی دڵ بشکێنی زۆر نەفامی