موحیبەت دەردێکی پیسە مەڵێن کارێکی هاسانە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
487 مشاهده
موحیبەت دەردێکی پیسە مەڵێن کارێکی هاسانە
ئەوەی عیشقی لە دڵدا بێ بە ڕۆژ و شەو هەراسانە
بە دایم هەر دەناڵێنێ کە شێواوە وەکوو مەجنوون
بە شێتی تێدەگەن عالەم دڵێن شێتی ئەجیندانە
بەشاهید بن کە من مردم نە شێتی دەستی جینانم
مەکەن پرسی بە شێخی شێت بڵێ وەهمێکی پەریانە
حساباتی من و مەجنوون وەکوو بەیتی ئەسکەندەروان
دەگوترێ من لە بەحری غەم عەزیزیش وا لە کەنعانە
ئەوا عەتری هەناسەی دێ سەرم مەستە لە مەستی بۆ
دەڵێم عەتری لەبی یوسف وە یا خونچەی لە باغانە
شەهیدی ئاتەشی عیشقم لە ڕۆژی حەشردا یاران
لە مەئوا دادەنیشم من کە وا جێگای شەهیدانە
ئەسەف ناکەم لەبۆ کوشتن کە کوژراوم لە ڕێی عیشقا
نەکوژراوم بە تەنهایی کە کوژراون هەزارانە
کە سامیتخلص چەند لە هیجرانە لەسەر تەختی سولەیمانە
کە کوشتەی تیری موژگانە لە ژێر غەمزەی خەرامانە