جارێ ناپرسی من بۆ زاریمە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  430 مشاهده
جارێ ناپرسی من بۆ زاریمە
سەبرم بڕاوە و لەبێ چاریمە
کەوا دەناڵم چاو پڕ گریانە
لەبۆ خونچەکەی نێو بەهاریمە
شێت و شەیدایی چاوی خوماریم
دڵ پەرێشانی لەنجەداریمە
یا باغی سینە و پەرچەمی خاوی
یا گریەی باغ و لالە زاریمە
تا نامەی بۆم دێ چاو لە گریانم
هەر چاو لە ڕێگا و ئینتیزاریمە
تا جوابی لەیلەم دێ بە چالاکی
ئەوا چاوەڕێی بای شەماریمە
چاکە وەک مەجنوون ڕوو بکەمە کێوان
سامیتخلص سەرخۆشی دوو هەناریمە