تۆی حەبیبم تۆی عەزیزی
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
496 مشاهده
تۆی حەبیبم تۆی عەزیزی
چ قەوماوە بۆ لێم زیزی
بۆچی ڕووت لێم وەرگێڕاوە
خەتام کانی چ قەوماوە
بە قسەی بێ دین و حەسوودان
بۆ دەمکوژی هەی بێ ویجدان
دەمخەیە گریە و ناڵینت
بەس بارانی خەم بارینت
مەمخەرە کێوان مەجنوونی
بە داخ و هیجر و زەبوونی
مروەت کە دڵ پەرێشانە
تاکەی ئەو ناڵە و هیجرانە
لێم دەدەی مژەی سەربازت
گیرا دەگری عیشوە و نازت
هەر منم نازت بکێشم
تۆ مورشید بە و من دەروێشم
باڵاکەت دوو سێوی دایە
دڵ وەک منداڵی ساوایە
وەک منداڵی دار نەدارە
کەس نەیبینێ ئەو ئازارە
بەینی لەیلا و بەینی دڵ
وەک بولبولە بۆ خونچەی گوڵ
سامیتخلص ناکا دڵ ڕاوەستێ
مەگەر بە داوان بی بەستێ