بێ هەواری حەسرەت کێشان

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  303 مشاهده
بێ هەواری حەسرەت کێشان
لە گوند و شار وەک دەروێشان
دەمهەژێنێ بای پەریزاد
شێت و شەیدا و دڵ پەرێشان
***
وا وشک بوو خوێن لە چاوان
بۆ دەمکوژی بەبێ تاوان
بێ تاوانم خەتام کانی
بۆ دەمبەستی وا بە داوان
***
وا بە داوانم مەبەستە
گەر دەمکوژی بۆ خۆت هەستە
مەمخەرە لۆمەی ڕەقیبان
حەکیمی بۆ دڵی خەستە
***
عەجائیب کەن سامیتخلص ماوە
باڵ و پەڕیان وا کێشاوە
بە ئاگری شەیتان و دوو ڕوو
دڵ بە دۆزەخ نەسووتاوە