حەسرەتی دووری فیراقت خۆم دەخۆم دڵخوازمە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  563 مشاهده
حەسرەتی دووری فیراقت خۆم دەخۆم دڵخوازمە
سەوتی بولبول وا لە حەسرەت نەغمە و ئاوازمە
عودی خوسرەو جامی جەمشید جەیشی ئەسکەندەر تەمام
پاکی بۆ خۆشی لە کەیف و خەندەیی گوڵنازمە
جەنگی هیتلەر جەیشی یابان هەڵمەتی تورک و فەڕەنگ
هەر بەشی حەملەیێکە بۆ من وەک موژەی سەربازمە
موڵکی ئێران و فەڕەنگ و میسر و ڕۆمم بۆ چییە
من کە کوشتەی زوڵفی چین و چاوەکەی پڕ نازمە
چی بکەم چارم لە دەست چوو سەبری ئەیووبشخصم نییە
بۆ نەمامی قەدی شۆخت وەک تەیر پەروازمە
بەعزێ جاران ڕوو لە خۆشی و کەیف و بەزمی شۆخەکەم
بەعزێ جاران وا لە بڕیە بۆ لەیل هەر گازمە
تاجی کەیکا جامیجەمشیدشخص بیری ئەفلاتوونشخص لە ژین
غیرەت و چەنگی فەریدوون عود و چەنگ و سازمە
هەر بە منداڵی کە سامیتخلصت وا بە عاشق خوێندووە
کێوی هیجرت تاکوو مردن ڕێگە و هەورازمە