حەسرەتی دووری فیراقت خۆم دەخۆم دڵخوازمە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
559 بینین
حەسرەتی دووری فیراقت خۆم دەخۆم دڵخوازمە
سەوتی بولبول وا لە حەسرەت نەغمە و ئاوازمە
عودی خوسرەو جامی جەمشید جەیشی ئەسکەندەر تەمام
پاکی بۆ خۆشی لە کەیف و خەندەیی گوڵنازمە
جەنگی هیتلەر جەیشی یابان هەڵمەتی تورک و فەڕەنگ
هەر بەشی حەملەیێکە بۆ من وەک موژەی سەربازمە
موڵکی ئێران و فەڕەنگ و میسر و ڕۆمم بۆ چییە
من کە کوشتەی زوڵفی چین و چاوەکەی پڕ نازمە
چی بکەم چارم لە دەست چوو سەبری ئەیووبکەسم نییە
بۆ نەمامی قەدی شۆخت وەک تەیر پەروازمە
بەعزێ جاران ڕوو لە خۆشی و کەیف و بەزمی شۆخەکەم
بەعزێ جاران وا لە بڕیە بۆ لەیل هەر گازمە
تاجی کەیکا جامیجەمشیدکەس بیری ئەفلاتوونکەس لە ژین
غیرەت و چەنگی فەریدوون عود و چەنگ و سازمە
هەر بە منداڵی کە سامیناسناوی ئەدەبیت وا بە عاشق خوێندووە
کێوی هیجرت تاکوو مردن ڕێگە و هەورازمە