لە داخی تۆ من مەجنوونم شەو ناڵین و ڕۆژ زەبوونم

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  492 بینین
لە داخی تۆ من مەجنوونم شەو ناڵین و ڕۆژ زەبوونم
دەم لە باغان لەگەڵ بولبول لە باغی خونچە و بەیبوونم
لە بەرگی زار و دەروێشی بۆ نازی لەیلا ناکێشی
دەمێ دووری و دەم نزیکم، نە وەک لەیلەم دڵی بێشی
هەرچەندی یار بێ وەفایە ڕادەگرم نازی لەیلایە
چەندی دوور بم لێی نزیکم، دڵمی لەلا بە جێ مایە
زار و شینم بە با ڕۆیی بە بولبول چی خونچە بوویی
داخۆ کەینێ دەڵێن سامیناسناوی ئەدەبی لە دونیادا ئەویش ڕۆیی
سانعی ڕوویی مەولایە، چەندی وەسفی کەم هەر مایە
نەقاشی هەر خۆی دەیزانێ خەتی ئەبڕۆی کۆکێشایە