غەم بخۆم بۆ دڵ کە ڕۆیی کەوتە چۆڵ و شاخەکان
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
526 مشاهده
غەم بخۆم بۆ دڵ کە ڕۆیی کەوتە چۆڵ و شاخەکان
یا ئەسەف بۆ خونچە کێشم بوویتە ئاخ بۆ بولبولان
یا لەبۆ مەجنوونی شەیدا کەوتە ژێر خاک ئاخ لە دڵ
وا تێگەیی لەیلە مردن پێشکەشی کرد ڕوح و گیان
حەسرەتی فەرهاد ڕۆڕۆکانی بێستون و قوڵەنگ
کا خوسەرەو و بادگێڕ و کانی تەیری سەر چڵان
مەم لە زیندانی جودایی ئەو لە یادی دووری زین
پێی لەناو زینی ئەجەل ناوا لەبۆ نەبی خودان
من لەمەولا چی بکەم گەر نەبمە هاوڕێگەی فیراق
ئولفەتم ناڵێنە ئێستا کە ئاشنایی میحنەتان
ناوی عیشقە هاتە مل من هی ڕەقیبی سەگ سیفەت
هیچ نییە غەیری خەرابی و باری لۆمە و لەعنەتان
ئاتەشی عیشقیزولیخاشخص بوو بە سامیتخلص یوسفی
چاوەکانی نێرگزینی چوو لە داخ و حەسرەتان