کراسەکەت کتان چینە بۆ تۆیە دڵ وا غەمگینە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
529 مشاهده
کراسەکەت کتان چینە بۆ تۆیە دڵ وا غەمگینە
هەتا کەی حەسرەت هەڵکێشم سەر بڵند کە خوای ببینە
هەتا کەی حەسرەت زاڵمە وا دووری تۆ ئیقباڵمە
کەی پرسیت بۆ دەناڵێنی ڕۆژ و شەو گریان حاڵمە
ڕۆژ و شەو گریانە حاڵم وەکوو مەجنوون بێ ئیقباڵم
چاوەڕێی نامەی وەفاتم کەی بۆم دێنێ بای شەماڵم
سامیتخلص نزیکە هات بەیان، دەمرن ڕەقیب و لۆمەیان
فیکری غەمخواریت نەمینێ، ڕەقیب هەر وانە بێ حەیان