شەماڵ وەرە باغ ببینە بۆ گوڵچنین یاران بینە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  312 مشاهده
شەماڵ وەرە باغ ببینە بۆ گوڵچنین یاران بینە
خونچە سوور بووین لە باغان، ئێستا کاتی گوڵ چنینە
با بێن بمبینن لە شیوەن، لەگەڵ بولبولان لە چیمەن
دەمێ قاقا دەم لە گریان، چەشنی مەجنوونم لە دیمەن
لە چیمەن لەگەڵ بولبولان، فیغان کەین بۆ خونچەی گوڵان
شەو تێپەڕی وا بەیانە، چاو لە ڕێگای کەمەر شلان
شینی بولبول لەگەڵ سامیتخلص نەیانما سەبر و ئارامی
خونچە واهات دەم کاتەوە دوڵبەر هەتاکەی نەفامی