تەماشای پەرچەمی کەن دەم جووت و دەم بەداوە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  317 مشاهده
تەماشای پەرچەمی کەن دەم جووت و دەم بەداوە
وا نەسیم دەیهەژێنێ دەڵێی سومبولی خاوە
تەماشای نازی چاوی جاربەجار بۆ نەزاکەت
دەڵێی خەو میوانێتی خەو لە چاوی دا ماوە
***
بە نازی چاوەکانی دڵمی خستە مەجنوونی
خودا دڵ بۆ کوێ ڕۆیی چی کرد چەرخی گەردوونی
بە فیکری سامیتخلص وایە لە پەنجەکەی خوێناوی
بۆ کوشتن یادم دەکا بمکوژێ بەبێ شوونی