تەماشای پەرچەمی کەن دەم جووت و دەم بەداوە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  333 بینین
تەماشای پەرچەمی کەن دەم جووت و دەم بەداوە
وا نەسیم دەیهەژێنێ دەڵێی سومبولی خاوە
تەماشای نازی چاوی جاربەجار بۆ نەزاکەت
دەڵێی خەو میوانێتی خەو لە چاوی دا ماوە
***
بە نازی چاوەکانی دڵمی خستە مەجنوونی
خودا دڵ بۆ کوێ ڕۆیی چی کرد چەرخی گەردوونی
بە فیکری سامیناسناوی ئەدەبی وایە لە پەنجەکەی خوێناوی
بۆ کوشتن یادم دەکا بمکوژێ بەبێ شوونی