کراسەکەت کتان چینە بۆ تۆیە دڵ وا غەمگینە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
526 بینین
کراسەکەت کتان چینە بۆ تۆیە دڵ وا غەمگینە
هەتا کەی حەسرەت هەڵکێشم سەر بڵند کە خوای ببینە
هەتا کەی حەسرەت زاڵمە وا دووری تۆ ئیقباڵمە
کەی پرسیت بۆ دەناڵێنی ڕۆژ و شەو گریان حاڵمە
ڕۆژ و شەو گریانە حاڵم وەکوو مەجنوون بێ ئیقباڵم
چاوەڕێی نامەی وەفاتم کەی بۆم دێنێ بای شەماڵم
سامیناسناوی ئەدەبی نزیکە هات بەیان، دەمرن ڕەقیب و لۆمەیان
فیکری غەمخواریت نەمینێ، ڕەقیب هەر وانە بێ حەیان