لەبۆ تۆ دڵ پەرێشانە، بە ڕۆژ و شەو لە گریانە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  472 مشاهده
لەبۆ تۆ دڵ پەرێشانە، بە ڕۆژ و شەو لە گریانە
لە عالەم وا بێ ترساوە، کە شێتی دەستی پەریانە
لە وەهمی گەردەنی بەللور، سولیمانە دڵیش وەک موور
لە عەقڵی من گەڵی دوورە، لوتف کا چەرخی دەورانە
دەبا بەس بێ پەریزادە، بە پەنجە پەرچەمەت لادە
بسووتێ دڵ بە ڕوخسارت کە تەیرێکی لە داوانە
چ حاجەت پرسی لوقمانی کە سامیتخلص کانی دەرمانی
لە سینەی باغی لەیلایە دەڵێی باغی بەهارانە