لەبۆ تۆ دڵ پەرێشانە، بە ڕۆژ و شەو لە گریانە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
470 بینین
لەبۆ تۆ دڵ پەرێشانە، بە ڕۆژ و شەو لە گریانە
لە عالەم وا بێ ترساوە، کە شێتی دەستی پەریانە
لە وەهمی گەردەنی بەللور، سولیمانە دڵیش وەک موور
لە عەقڵی من گەڵی دوورە، لوتف کا چەرخی دەورانە
دەبا بەس بێ پەریزادە، بە پەنجە پەرچەمەت لادە
بسووتێ دڵ بە ڕوخسارت کە تەیرێکی لە داوانە
چ حاجەت پرسی لوقمانی کە سامیناسناوی ئەدەبی کانی دەرمانی
لە سینەی باغی لەیلایە دەڵێی باغی بەهارانە