بۆ وا بێ دینی وا بێ ویجدانی

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  282 مشاهده
بۆ وا بێ دینی وا بێ ویجدانی
حاڵی منی فەقیر تا کەی نازانی
شەو تاکوو سەحەر هەر دەناڵێنم
شەریکی بولبول خونچەی من کانی
***
لە دونیا خۆشیم تاڵی و گریانە
چەرخی گەردوون لێم ڕووی لە وێرانە
چەرخچی تا کەی من زاری بکەم
وەک بولبول لەبۆ خونچەی باغانە
***
تا کەی لە تاوان بە ناڵە و هیجران
لە داخی لەیلەی بێ شەرت و پەیمان
سامیتخلص بناڵێ دەردی بێ دەرمان
بمینێ لەلای یاری بێ ویجدان