شل کەمەر و قە عەرعەر و سالاری گوڵانی
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
476 مشاهده
شل کەمەر و قە عەرعەر و سالاری گوڵانی
قامەت شل و موو سومبول و ئارامی دڵانی
عاشق بە چە گەردەن کەچە بۆ گەستەیی ئەژدەر
بێ نازە دەڵێن سازە بە دڵخوازی دەزانی
کە ئەژدەری تۆ نامەیی بۆ من خەبەری بێ
تەعزیمە کە ڕازیمە بڵێ بێتە ملانی
بۆنی کەرەمێکە حەرەمێکە لە دەمێکە
ئەو چاوە لە ڕێ ماوە کە وەستاوە بەدانی
ئەو زیللەتە پڕ عەزیەتەکەی فرسەتە فەرموو
قەدەمێکە، ئەلەمێکە کە دەرمانی دەزانی
کە من غەمبارتم، پڕ زارتم، غەمگینتم
وەختم دژە خۆت بمکوژە تۆ مەمدە بە مانی
سامیتخلص هەیە هەر بۆ مەیە ئەو نامەیە کەی دێ
ئەسرێکی، خەبەرێکی بدە گەر بە خەتا نی