باڵای شلی وا وەستاوە زوڵفی لە گەردەن ئاڵاوە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  277 مشاهده
باڵای شلی وا وەستاوە زوڵفی لە گەردەن ئاڵاوە
دەڵێن بۆ عاشقانی غەمگین چەتری بە پەرچەم هەڵداوە
عاشق ناچێ بۆ ناو ئاگر بە حوسنی لەیلا سووتاوە
لە باغی سینەی بە خەندە لە یاران وا بێ کوژراوە
نەکوژراوە نە سووتاوە بڵێن بە یاران هەر ماوە
لە سایەی زوڵفی داوداوە بە قاقا سامیتخلص وەستاوە