خوێن ڕێژانی یارەکەی من پێکەنین و خەندەیە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  478 مشاهده
خوێن ڕێژانی یارەکەی من پێکەنین و خەندەیە
ڕەنگی خوێنی منی غەریب وا لە دەست و پەنجەیە
خەڵقی دەکوژرێ بە خەنجەر من بە توهمەی عیشقی یار
خوێن گروهەم خوێن ڕژێنم یار نەبیتن کێ هەیە
ساحیر و عەییاری یار وەک میهتەری بابانییە
پەرچەمی بۆ گرتنی دڵ داو بە داو و حەڵقەیە
تا نەکەوتمە داوی زوڵفان و کەمەندی یارەکەم
تەیری سەحرا چۆن دەزانی دانە خاڵی کوڵمەیە
ئافتابی ڕوویی بپۆشێ تەیری دڵ بۆ کوێ دەچێ
شەو لەبۆ مەجنوونی بێ کەس پڕ فیغان و فیتنەیە
جەیشی زوڵفانی لەسەر ڕوو چین بە چین وا دێتە پێش
دەنگی سالاری موژانی هاتە هات و هەی هەیە
چەند بە «سامە» دێتە تەدریب مەخسەدی ئەسڵی چییە
لەشکری ڕۆم و فەڕەنگیت، بۆ هەژاری وەک مەیە