تۆ خوێنی من وا دەڕژێنی، ئاهی من چیت بەسەر دێنێ

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  494 مشاهده
تۆ خوێنی من وا دەڕژێنی، ئاهی من چیت بەسەر دێنێ
لە ناڵینم عالەم سووتا بۆ جارێ تۆ ناترسێنێ
بۆ جارێ لە خوا ناترسێ حاڵی منی فەقیر ناپرسێ
ناڵێی بۆچی بە ڕۆژ و شەو، وەکوو بولبول دەچریکێنێ
وا دوعام کرد بە جان و دڵ، یاخوا ئاهی منت بە مل
دەبێ حاڵت چ بێ ئاخۆ، ئاگری دڵ دەتسووتێنێ
هەرچەند سامیتخلص دەناڵێنێ، دڵی بولبول گوڵ دەدوێنێ
ئەو مەی قەدەم ئیحسانی کرد، سەد بەزمی کەیخوسرەو دێنێ