تۆ خوێنی من وا دەڕژێنی، ئاهی من چیت بەسەر دێنێ
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
493 بینین
تۆ خوێنی من وا دەڕژێنی، ئاهی من چیت بەسەر دێنێ
لە ناڵینم عالەم سووتا بۆ جارێ تۆ ناترسێنێ
بۆ جارێ لە خوا ناترسێ حاڵی منی فەقیر ناپرسێ
ناڵێی بۆچی بە ڕۆژ و شەو، وەکوو بولبول دەچریکێنێ
وا دوعام کرد بە جان و دڵ، یاخوا ئاهی منت بە مل
دەبێ حاڵت چ بێ ئاخۆ، ئاگری دڵ دەتسووتێنێ
هەرچەند سامیناسناوی ئەدەبی دەناڵێنێ، دڵی بولبول گوڵ دەدوێنێ
ئەو مەی قەدەم ئیحسانی کرد، سەد بەزمی کەیخوسرەو دێنێ