منت کوشتووە بە دەردان هێشتا پێم بڕوا ناکەی

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  506 مشاهده
منت کوشتووە بە دەردان هێشتا پێم بڕوا ناکەی
چەند بێ دین و بێ ڕەحمی جارێکی ڕووم تێناکەی
بە خوا بێ بەختی دەکەی، جارێکی ڕووم تێناکەی
یاخوا ئاهم بتگرێ وەک دڵی من خۆش ناکەی
بەبێ ترس پێم دەگۆ ڕوو ئاهینەی ئەرەستۆ
کوشتمت بەبێ دینی ئێستا بۆ حاشا ناکەی
بۆچی لە خوا نەترسای بە خوێن ڕێژی من هەستای
بە قسەی مەرگەوەرت کرد ئەو بێ دین و بێ باکەی
بۆ قەزاس و پیرت بووم دایم چاوەدێرت بووم
کەشتی تۆفانت ڕۆیی تا کەینێ یادی ناکەی
غەیری ئاوی خونچەی گوڵ بۆ کەس ناخوێنێ بولبول
خونچەکەری یان لاری سامێکی لە خوا ناکەی