بەسیەتی ناڵین هاوار و زاری

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  289 مشاهده
بەسیەتی ناڵین هاوار و زاری
وەرە ناو باغی وا گوڵ دەباری
وا گوڵ بارینە نەسیم و بولبول
بە نەغمەی شادی وا دەکەن یاری
وەنەوشەو و سەوسەن سونبول لە باغان
سەریان تێک ناوە و هاشەی جۆباری
مێشک دەژێنێ و دڵان دەفڕێنی
لە هێش و ئازار لەناو غەمباری
بای غەم با بڕوا مژدە لە یاران
هەناسەی دێنێ لەبۆ ڕزگاری
هەتا ئێستا کە سامیتخلص نەزانین
بوو بوو بە بەڕەگی چار و ناچاری