وتی لە دونیام خۆشیم نەدیوە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  626 مشاهده
وتی لە دونیام خۆشیم نەدیوە
لەبەر ئەوانەی بەرگی پۆشیوە
خۆی شاردیتەوە لەناو بەرگی دین
وا بزر بووە لەبێ هۆشیوە
***
ئەمن ناترسیم لە بێ دینەکان
ئەوڕۆ بێ دینن سوبەینێ جودان
چونکی دوو ڕوو نین لە بەرگی دینی
وەک ئەمین دارە نا ئەمینەکان
***
خوایە دوژمنی گشتی دوو ڕووەکان
پیشانمان دەدا بە حوکمی قورئان
دوو ڕووەکانی دین کۆمەڵی دەجال
ئیش دەکەن لە ڕێی جانی بنی جان
***
گەر بەدین نەبم بێ دینیش ناکەم
هەر نەبێ جارێ سامی لە خوا کەم
هەرچەند خراپم چاکەم خۆش دەوێ
کۆمەڵی دەجال بە حەق شا ناکەم