کەس چارەی نەکرد موشکیلەی مردن

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  356 مشاهده
کەس چارەی نەکرد موشکیلەی مردن
کوڕ ژن دەخوازی و کچ بۆ شوو کردن
زانا دەخواتن هەتاکوو نەمرێ
نەزان هەر دەخوا لەبۆ گوکردن
***
بێ حیکەت نییە نشێو و هەوراز
خوا نەهی کردن لە گۆشتی بەراز
زانا هەر ڕوحە، مانا ناخەوێ
مردوو بێ باکە بیپچڕی بە گاز
***
تازەم زانیوە ترس شتێکە
یەک لەبۆ زۆران زۆر لە بۆ یێکە
سامیتخلص چی دەڵێ چی لێ دەزانێ
غەیری وەی بڵێ دونیا چەمێکە